ژنێكی كورد 6 منداڵی بووە و دواتریش هەموویان مردوون

15:44 - 18 سەرماوەز 2711
كوردپا: ژنێكی كوردی دانیشتووی هەرێمی كوردستان بە سكێك شەش منداڵی بووە و لە ئەنجامدا سەرجەم منداڵەكان مردوون.

ژنێكی تەمەن 25 ساڵان خەڵكی شارۆچكەی هەڵەبجەی تازە لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی لە رووداوێكی دەگمەندا بە سكێك شەش منداڵی بوو.

ماڵپەڕی خەندان بڵاوی كردەوە، ئەو شەش منداڵە پاش كەمێك دوای لە دایك بوونیان بەهۆی خراپی باری تەندرووستی مردوون.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، باری تەندرووستی ئەو ژنە تەمەن 25 ساڵە لە باشی دایە.