ژنێكی تەمەن ١٩ ساڵ لەسەڵماس ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا
15:26 - 12 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: ژنێكی خەڵكی گوندی \"خۆڕخۆڕەی\" سەر بە شاری سەڵماس لە ئەنجامی كێشەی بنەماڵەییدا، هانای بردۆتە بەر خۆسووتاندن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر شەیدا محەممەدی تەمەن ١٩ ساڵ و كچی سەید فەتاح ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و رێژەیەكی بەرچاو لە جەستەی سووتاوە.
شەیدا محەممەدی ماوەی ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ كەسێك بەناوی \"ئا\" خەڵكی ئاوایی \"گۆزەڕەش\"ی سەڵماس ژیانی هاوبەشی پێكهێناوە.
بەوتەی كەسانی ئاگادار، شەیدا بەهۆی كێشەی بنەماڵەییەوە دەستی داوەتە خۆكوژی و ئێستاش لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ لەژێر چاودێریی دایە.
لەوڵاتی ئێران و كوردستان رۆژ لەگەڵ رۆژ دیاردەی خۆكوژی بە هۆكارە جۆراوجۆرەكان رووی لە هەڵكشان دایە، بەڵام زۆربەی لێكۆڵەرەوان لەسەر ئەوە كۆكن كە هۆكاری سەرەكی خۆسووتاندن گرفتی كۆمەڵایەتییە.
لێدان و بێڕێزی پێكردن، بەزۆر بە شوودان و ئاستەنگ دروستکردن بۆ ژنان و کچان لە هۆكارە سەرەكییەكانی خۆسووتاندنی ژنان و کچان دێنە ئەژمار.
بە پشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەماوەی وەرزی هاوینی ئەمساڵدا(٩٣)، ٦ ژن و كچی كورد بە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتی و بنەماڵەییەوە ئاگریان لەجەستەی خۆیان بەرداوە و گیانیان لەدەست داوە.