ژنێکی کوردی دەورەی قاجاڕیە، هێشتا لەوپەڕی لەش ساغی دایە
13:56 - 3 بەفرانبار 2711
كوردپا: سەیدە رابعە حوسێنی (دایە رابێ ) خەڵكی گوندی \"پارسانیان\" ی سەر بە بەخشی زێویەی سەقز و ئێستا بە120 ساڵ تەمەنەوە بە یەکێک لە بەتەمەنترین ژنی جیهانە دێتە ئەژمار.
ماڵپەڕی سەقزاوا بڵاوی كردەوە، دایە رابێساڵی 1270ی هەتاوی لەدایك بووە و ئێستا دانیشتووی شاری سەقزە و لەوپەڕی لەش ساغێدا دەژی و یەكێك لە دوكتورانی خۆماڵی و سونەتیە و یەكێكە لە كارامەترین مامانە سونەتییەكانی سەقز.
دایە رابێزۆر زەینێكی رۆشنی هەیە و زۆرێك لە بیرەوەری و رووداوە مێژووییەكانی سەردەمی قاجاڕیەی لەبیرە.
بەتەمەنترین ژنی دونیا هێزی بینایی زۆر باشە و ئێستا لەوپەڕی تەندروستیدا دەژیت.
وێنه: سەقز ئاوا