ژنێکی کورد لە سێ سەدەدا ژیاوە

21:14 - 21 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: بەساڵاچووترین هاووڵاتیی ئێران لە ئوستانی کوردستان و شاری بانە دەژیت، کە نزیک بە سەدە و نیوێک تەمەنیەتی.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ پیرێژنێکی کورد بە ناوی شەمسە ئەمینی کە لە ١٢ی خەزەڵوەری ١٢٤٦ی هەتاوی لە بەخشی \"نەمەشیر\"ی شاری بانە لەدایک بووە، وەکوو بەتەمەنترین ژنی ئێران ناودێر کرا.

ئەو ژنە کوردە ئێستا ١٤٧ ساڵ تەمەنیەتی و لە سێ سەدەی ( ١٨،١٩ و ٢٠ی زایینی‌)دا ژیاوە.

شەمسە ئەمینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ یەکێک لە ماڵپەڕە ناوچەییەکانی بانە هۆکاری تەندرووستی و تەمەندرێژی خۆی بۆ \"خۆراکی تەندرووست\"و \" کەڵک وەرگرتن لە خۆراکی خۆجیی \" راگەیاندووە.

ناوبراو خاوەن ٥ منداڵ، ٤٥ نەوە، ١٧ نەتیجە و ٧ نەدیدە و ٢ نەبینەیە.

پێشتر هەواڵدەریی ئیرنا، هاووڵاتییەکی دیکەی کوردی بەناوی عەباس رەزایی، تەمەن ١٣٧ ساڵ و دانیشتووی شاری ئابدانانی وەکوو بەساڵاچووترین پیاوی ئیرانی دەستنیشان کردبوو.
\"19249.jpg\"

\"19250.jpg\"

\"19247.jpg\"

\"19251.jpg\"