ژنێکی مەهابادی پاش ١٥ ڕۆژ دەسبەسەریی لە زیندان ئازاد کرا

20:26 - 18 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی دەسبەسەر کراوی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد پاش ١٥ ڕۆژ لە گرتووخانە بە دانانی گرێوی قورس لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی ڕەزبەر، ڕووناک ئاقایی خەڵکی شاری مەهاباد پاش ١٥ ڕۆژ بە دانانی گرێوی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری مەهاباد، ڕۆژی سێشەممە ڕووناک ئاقایی بە تۆمەتی بەرز کردنەوەی ئاڵای کوردستان لە شایی و خۆشی هاووڵاتییانی کورد لە پرۆسەی سەرکەوتنی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەسبەسەر کردبوو.

پێشتر هێزە ئیتلاعاتییەکان ڕایانگەیاندبوو، هەتا کاتی دادگایی کردنی ڕووناک ئاقایی نە ئیزنی چاوپێکەوتنیان پێی دەدرێت و نە ئیزنی گرتنی پارێزەریان پێی دەدەن.