ژنێکی مەریوانی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
17:53 - 10 جۆزەردان 2722
ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردان، ژنێکی لاو بە ناوی "شوکریە پەژووهی" کچی محەممەد ساڵح خەڵکی گوندی "بایەوە" و دانیشتووی مەریوان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو ژنە لاوە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی کوشتووە".
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، "شوکریە پەژووهی" لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ناوبراو دایکی منداڵێکە.