ژنێکی لاوی سەقزی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

09:46 - 3 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵەی خەڵکی سەقز، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژنێکی لاو بە ناوی "سومەیە ڕەسووڵزادە"، تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی گەڕەکی نەشمیلانی شاری سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

دەوترێت، ئەو ژنە لاوە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە خۆی کوشتووە.