ژنێکی لاو لە پیرانشار بە خواردنی دەرمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

17:05 - 18 بەفرانبار 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی بەفرانبار، ژنێکی لاو بە ناوی "ئیلهام ئاتەش‌بەرگ" تەمەن ٢٩ ساڵ و کچی "ئیسماعیل" خەڵکی شاری پیرانشار، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە لاوە کە دایکی کوڕێکی ٨ ساڵەیە، خۆی دەرمانخوارد کردووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: "پێشتریش دایکی ئیلهام بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هانای بۆ خۆکوشتن بردووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو".