ژنێکی لاو لە ناوچەی هەوشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

13:59 - 9 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی خۆکوژیی ژنانی کورد لە کوردستانی ئێران، ژنێکی لاو خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی هەوشار، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەر، ژنێکی لاو بە ناوی \"م. س\" تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی گوندی \"قازانلی\" هەوشار، خۆی کوشتووە.

پاش ئاگاداربوونی بنەماڵەی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی یاسایی شاری ساین‌قەڵا کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژیی ئەو ژنە لاوە نەزانراوە.

زۆربەی خۆکوژییەکان لە کوردستانی ئێران، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی یان کێشەی ماڵییە.