ژنێکی لاو لە شاری پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

17:44 - 9 گەلاوێژ 2722

شەوی هەینی ٧ی گەلاوێژ، ژنێکی لاو بە ناوی "کەوسەر (هەڵاڵە) بەرفی" کچی مستەفا لە شاری پیرانشار،کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو ژنە بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی،کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کەوسەر بەهۆی کێشە لەگەڵ مێردەکەی پاش چوونەوە بۆ ماڵی باوکی و هێنانەوەی بۆ ماڵی خۆی دەستی داوەتە خۆکوژی.

کەوسەر بەرفی دایکی منداڵێکە و تەمەنی لە نێوان ٢٨ هەتا ٣٠  ساڵە.