ژنێکی لاو لە شاری مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

14:40 - 31 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی کێشەی بنەماڵەیەوە، ژنێکی لاو لە ناوچەی شاماتی شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیستوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، ژنە هاووڵاتییەکی لاو خەڵکی گوندی \"حاجی حەسەن\" لە ناوچەی شاماتی مەهاباد هەوڵی خۆکوژی دا.

شوناسی ئەو ژنە لاوە کوردە \"ژیلا ئەندیش\" تەمەن ١٩ ساڵ، کچی محەممەد، خەڵک گوندی \"حاجی حەسەن\"ی ناوچەی شامات ڕاگەیەندراوە.

\"\"سەرچاوەیەکی ئاگادار، هۆکاری خۆکوژی ئەو ژنە لاوەی بۆ کێشەی بنەماڵەیی گەڕاندەوە.

ئەو ژنە لاوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

\"هادی نەقدی\" چالاکی مەدەنی و دەروونناس خەڵکی شاری سەقز، لەو باوەڕە دایە کە دیاردەی خۆکوژی لە ئیدز و گیرۆدەبوون بە ماددەی سڕکەر جیایە و بە جێگای شاردنەوەی دەبێ بە میدیایی بکرێت. دیاردەی خۆکوژی ئەوەندە پرسێکی هەستیارە کە تەنانەت هاودەردی کردن لەگەڵ کەسی خۆکوژ لە بنەماڵە و لە لای منداڵان و لاوەکان دەشێت پەیامێکی خرابی لێ بکەوێتەوە.