ژنێکی لاو لە شاری مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
15:13 - 28 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی سەرشیوی مەریوان خۆی کوشتووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، ژنێکی لاو بە ناوی \"ئارەزوو دڵئەنگیز\" تەمەن ٢٣ ساڵ کچی ئەحمەد، خەڵکی گوندی \"ماسیر\" سەر بە ناوچەی سەرشیوی مەریوان، بە شێوەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و دایکی منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵانە.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، ئاماری خۆکوژیی هاووڵاتییان کورد لە کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە و لەو پەیوەندییەدا ناوەندە حکوومەتییەکان چووکەترین هەڵوێستی ئەرێنییان لەمەڕ هۆکار و پاڵنەری ئەم خۆکوژییانە لە نێو هاووڵاتییان لە خۆ نیشان نەداوە.