ژنێکی لاو لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

21:23 - 13 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی لاوێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی خەرمانان،ژنێکی لاو بە ناوی \"شەونم ڕەسوڵی\" ناسراو بە پرشنگ کچی سابیر هەوڵی خۆکوژی داوە.

دەوترێ، ئەو ژنە لاوە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی کارناسان و چالاکانی بواری ژنان، نەبوونی یاسایەکی بەهێز و کەمی ناوەندی تایبەت بۆ پشتیوانی لە ژنانی زیان بەرکەوتوو بە هۆی خۆکوژیەوە\" لە کوردستانی ڕۆژهەڵات\" چەند هۆکاری سەرەکیی خۆکوژی و خۆسووتاندن لە نێو ژنانی کورد بەئەژمار دێن.