ژنێکی لاو لە شاری تیکاب خۆی کوشت

11:34 - 6 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕ، ژنێکی لاو بە ناوی "زارا نامداری" کچی "فەتحوڵڵا"، خەڵکی شاری تیکاب، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژنە لاوە دایکی منداڵێکی کەم تەمەنە.

دەوترێت، "زارا نامداری" لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە ماوەی چەند ساڵێ ڕابردوودا، خۆکوژی لەنێو هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆکاری جۆراوجۆر ڕووی لە زیادبوون کردووە، لەو پەیوەندییەدا لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، ٢٨ ژنی کورد خۆیان کوشتووە.

١٢ کەس لەو ژنانە ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە و ٢ کچیان دەزگیراندار بوون.