ژنێکی لاو لە سەڵماس ئاگری لە جەستەی خۆی بەر دا

10:26 - 25 رێبەندان 2719

ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی ڕێبەندان، ژنێکی لاو بە ناوی "عایشە جاهیدی" کچی "عەبدولکەریم"، تەمەن ٣١ ساڵ، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەر دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژنە لاوە دایکی دوو منداڵە و خەڵکی گوندی "بالاو"ی سەر بە شاری ورمێیە.

لە لایەکی دیکەوە، ژنە هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی گوندی "حەبیبوەند"ی شاری سەرپێڵ ‌زەهاو، بە هۆکاری نادیار مێردەکەی خۆی کوشت.

شوناسی ئەو ژنە بە ناوی "ل.ش" تەمەن ٤١ ساڵ و هەروها شۆناسی هاوژینەکەی "ب.م" ڕاگەیەندراوە.

"ب.م" مامۆستای قوتابخانە بووە و هەتا ئێستا هۆکاری کوژرانی ئەو مامۆستا ناڕوونە.

ئەو ژنە بە چەکی "کۆڵت" مێردەکەی کوشتووە و دواتر دەسبەسەر کراوە.