ژنێکی لاو لە بۆکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

10:26 - 26 بەفرانبار 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانبار، ژنێکی لاو بە ناوی "مەهتاب مەولانی"، دانیشتووی شاری بۆکان، بەهۆی دەسکورتی، کۆتایی بە ژیان خۆی هێناوە.

"مەهتاب مەولانی"، پاش لە گیانلەدەستدانی مێردەکەی، بەهۆی هەژاری و دەسکورتیییەوە، بە ناچار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو ژنە لاوە خاوەن منداڵێکی ٨ ساڵانە.