ژنێکی لاو بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

18:53 - 18 پووشپەڕ 2720

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕ، ژنێکی لاو بە ناوی "شەکیلا زەحمەتکێش" تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی گوندی "تین" سەر بە بەخشی باینگانی شاری پاوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژنە لاوە، بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی دەستی دابووە خۆکوژی.

"شەکیلا زەحمتکێش"، پێشتر ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو، بەڵام دواتر بەهۆی کێشە لەگەڵ شووەکەی جیا ببووە.