ژنێکی دیکەی کورد کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
13:37 - 12 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: لەدرێژەی خۆکوژیی هاووڵاتییانی کورد لە ناوچەکوردنشینەکانی ئێران، ژنێکی کوردی ئیلامی لەناو ماڵەکەیدا خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٠ی رێبەندان ژنێک بە ناوی \"زیبا ئەحەدی\" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام لەرێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار زیبا ئەحەدی دایکی دوو منداڵ بووە و بە هۆی بەردەوامیی کێشە لەگەڵ مێردەکەی هەوڵی خۆکوژی داوە.
کۆمەڵناسان و دەروونناسان لەو باوەڕەدان، دوخی ژیان، ئایین، تەندروستی جەستەیی و رەوانی، دۆخی ئابووری لەو خاڵانەن کە کاریگەرییان لەسەر هەوڵدان بۆ خۆکوژی هەیە.
هەر لەدرێژەی ئەو خۆکوژییانەدا چەند رۆژ لەمەوبەر ژنێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد (وەزیری) و تەمەن ٤٠ ساڵ لە ناوماڵی خۆیدا بەهۆی کێشە بنەماڵەییەوە خۆی هەڵواسیبوو و ئەو هەوڵەش ببووە هۆی گیان لەدەست دانی.
هەر چەندە چالاکانی بواری مافەکانی ژنان ڕایان وایە کە، خۆ هەڵواسین وەکوو سەمبولی نەریتیترین رێگەی خۆکوژیی لە کۆمەڵگەی ئێران و کوردستان، جێگای خۆی بە شێوە خۆکوژییەکەی مودێڕن کە \"دەرمان داو\" کردنە، داوە.
لەراستیدا خۆکوژی لەهەر رێگەیەکەوە بێت جێگای تێڕامان و لێوردبوونەوەیە و پێویستە شارەزایان و چالاکانی ئەو بوارە بە دوای هۆکارەکانی خۆکوژیدا بگەڕێن و بە پێی توانا هەوڵ بۆ کەمکردنەوە و بنبڕکردنی بدەن.
بەپێی ئەو ئامار و هەواڵانەی کە بڵاو دەبنەوە خۆکوژی زیاتر لەنێو چینی کەم داهات و هەژاری کۆمەڵگەدا روو دەدات و کۆمەڵگەی کوردەواریش زیاترین رێژەی پێکهێنەرانی ئەو چینەی لەخۆ گرتووە.