ژنێکی خەڵکی مەهاباد، بە هۆی \"هەژاری و کێشەی بنەماڵەیییەوە\" کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا

15:08 - 26 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی کوردی خەڵکی مەهاباد، بە هۆی هەژاری و کیشەی بنەماڵەیییەوە کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی سەرماوەز، ژنێکی کورد به ناوی \"فەرزانە ماملێ\"، کچی سەلیم، خەڵکی گوندی قومقەڵا، سەر به شاری مەهاباد دەستی دایە خۆکوژی و کۆتاییی به ژیانی خۆی هێنا.

ئەم ژنە به هۆی هەژاری و کێشەی کۆمەڵایەتییەوە خۆکۆژی کردووە.

خۆکۆژی لە ئێراندا به هۆکارگەلێکی جیاواز وەک کێشەی خێزانەکان، ئەوین و حەزی سۆزداری، باسی نامووسی، نیگەرانی و گوشاری دەروونی، دڵەڕاوکێ، سەرنەکەوتن لە بورای خوێندن، هەژاری و بێکاری ڕوو دەدات؛ خۆکوژی لە نێوان کەسانی تەمەن ١٥ تا ٣٥ ساڵدا زیاتر دەبیندرێت.

خۆهەڵواسین، زۆرترین شێوەی خۆکوژیی لە نێو پیاوانی ئێراندایە و دوای ئەوەش خواردنی دەرمان و ژەهر و کەڵکوەرگرتن لە چەکی گەرمە، لە نێوان ژنانیشدا خواردنی دەرمان، ژەهر و خۆسووتاندن زۆرترین شیوازەکانی خۆکوژین.