ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە شائابادی کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

15:02 - 29 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی لاو خەڵکی شاری شائاباد، سەر بە پارێزگای کرماشان، بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانان، ژنێکی لاو بە ناوی \"موژدە عەزیمی\"، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی گوندی ناوتەنگی خان مەنسووری، سەر بە شاری شائاباد، خۆی کوشتووە.

ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، بە شێوەی خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
دەوتری، ئەو ژنە لەگەڵ مێردەکەی فەرمانبەری شارەداریی سەربەند بوون و مێردەکەی پاش بینینی حاڵەتی خۆکوژی ژنەکەی، هەڵهاتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژیی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام هێندێک لە سەرچاوە نافەرمییەکان هۆکاری خۆکوژییەکەی بۆ کێشەی ئابووری دەگەڕننەوە.