ژنێک لە ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

15:47 - 14 سەرماوەز 2721

ڕۆژی هەینی ١٢ی سەرماوەز هاووڵاتییەک بە ناوی "کوبار سەحەت" کچی "خەلیل" و دانیشتووی گوندی "گردوان" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی سووتاندووە.

کوبار سەحەت، خێزاندار و خاوەن سێ منداڵە.

هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی سەرماوەز، کچێکی لاو بە ناوی "ژاڵە سەحراپەیما" کچی "سەعدوڵڵا"، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی "زێوە" سەر بە ناوچەی "مەرگەوەڕ"ی ورمێ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەوە لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ گیانی لەدەست دا.