ژنێک لە ورمێ کوژرا

15:12 - 22 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: ژنێک لە شاری ورمێ بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"مەهناز هۆژەبر\"، خەڵکی گوندی \"جووجەهی\"، سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە گیانی لێ ئەستێندراوە.

\"مەهناز هۆژەبر\" سەرەتای مانگی ڕەشەمەی ئەمساڵ کوژراوە.

مەهناز دوای ئەوەی کە شوو دەکات و دوو منداڵی دەبێت بە هۆی ئەوەی کە لە لایەن بنەماڵەی هاوسەرەکەیەوە دەکەوێتە ژێر ئازار و ئەشکەنجە لە ماڵ دەچێتە دەرەوە و دواتر بە هۆی قووڵبوونی کێشەکەوە دەکوژرێت.

کێشەی بنەماڵەیی لە نێو بنەماڵەکانی کوردستاندا، یەکێک لەو هۆکارانەیە کە کوژرانی ژنانی لێ دەکەوێتەوە.

چۆنیەتی ڕوانینی بنەماڵەیی، فەرهەنگ، کێشەی ئابووری و کێشەی کۆمەڵایەتی لەو هۆکارانەن کە ژنان دەکەنە قوربانی.