ژنێک لە شاری کامێران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

12:21 - 23 جۆزەردان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردان، هاوولاتییەک بە ناوی "بەیان مورادی" خەڵکی گوندی "ماراو"ی شاری کامێران، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو ژنە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی کوشتووە.

ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

"بەیان مورادی" تەمەنی ٣٥ ساڵ و دایکی دوو منداڵ بووە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ٢٥ی نوامبری ٢٠٢٠هەتا ٢٥ی نوامبر ٢٠٢١، ١٠٤ حاڵەتی خۆکوژی لە کوردستان ڕوویان داوە.