ژنێک لە سەقز کۆتاییبە ژیانی خۆی هێنا

21:37 - 13 خەرمانان 2716
ئاژانسی کوردپا: ژنێک لە سەقز لە گوندی \"بۆخڵو\" سەر بە ناوچەی \"سەرشیو\"ی سەقز کۆتاییبە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، ژنێک بە ناوی\"میم.میم\" خەڵکی گوندی \"بۆخڵو\" سەر بە ناوچەی \"سەرشیو\"ی سەقزڕێکەوتی ١١ی خەرمانانکۆتاییبە ژیانی خۆی هێناوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، چەند ڕۆژ پێش ئێستاش، لە شاری ساحێب، کچێکی تەمەن ١٩ساڵان خۆی سووتاندووە و کۆتاییبە ژیانی خۆی هێناوە.

جەستەی ئەم کچە تەمەن ١٩ساڵەیە، سەدی ٩٠، سووتاوە و بە دووای ئەم ڕووداوە بۆ چارەسەریی دەرمانیبەڕێ کراوەته شاری سنە و دواتر لە شاری سنەشەوە بۆ شاری تەورێز گوازراوەتەوە، بەڵام بەهۆی خراپی بارودۆخی جەستەیی گیانی خۆی لە دەست داوە.

تەرمی ئەم کچە تەمەن ١٩ساڵانە لە گوندی \"کاکەسیاو\" نێژراوە.

ماوەیەکە ئاستی خۆکوژی لە ناوچە کوردنشینەکان بە تایبەت لە شاری سەقز ڕووی لە بەرز بوونەوە کردووە و ئەمش دەتوانێت بۆ بارودۆخی خراپی ئابووری و کێشەی کۆمەڵایەتیی و کوڵتووری پەیوەندی هەبێت.