ژنێک لە سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەرمانان، ژنێکی کورد بە ناوی "سەیران ئەحمەدی" تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆکاری نادیار هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو ژنە هاووڵاتییە دایکی دوو منداڵە و ئەو ڕووداوە شوێنێک پشت بازاڕچەی شارەداریی شەقامی "گوڵستان" ڕووی داوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆیی کورپا لە ڕاپۆرتێکی جیاکردنەوە ــ ئاماریدا، حاڵەتەکانی خۆکوژی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتی لە بەهاری ١٤٠٠ی، باسی لە لە بەهاری ١٤٠٠دا، سەرجەم ٥٩ حاڵەتی خۆکوژی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕووی داوە
خۆکوژیی ژنان: ٣٢ حاڵەت (٢٦ خۆکوژیی سەرکەوتوو و ٦ خۆکوژیی ناسەرکەوتوو) هەروەها خۆکوژیی پیاوان: ٢٧ حاڵەت (٢٤ خۆکوژیی سەرکەوتوو و ٣ خۆکوژیی ناسەرکەوتوو) بووە.
لە وڵاتی ئێران و كوردستان، ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ دیاردەی خۆكوژی بە هۆكارە جۆراوجۆرەكان ڕووی لە هەڵكشانە، بەڵام زۆربەی لێكۆڵەران لەسەر ئەوە كۆكن كە هۆكاری سەرەكیی خۆکوژییەکان گرفتی كۆمەڵایەتییە.