ژنێک بە خراپترین شێوە لە سنە کوژرا

19:40 - 22 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: ژنە هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری سنە بە هۆی لێدانی چەقۆ و لێدان بە ئاجۆر، لە لایەن مێردەکەیەوە کوژرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندان، ژنە هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری سنە بە ناوی \"لەیلا (نازەنین) حوسێن پەناهی\" لە لایەن مێردەکەیەوە لە پارکی منداڵی ئەو شارە، کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەییەکی ئاگادار، ئەم ڕووداوە بە هۆی \"کێشەی بنەماڵەیی\" ڕووی داوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها دەڵێت: بکوژەکە دوای ڕووداوەکە ئەو شوێنەی بەجێ هێشتووە و دواتر لە لایەن پۆلیسەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا دەڵێت: ئەو کردەوەیە لە پێش چاوی خەڵک ڕوویداوە.

کوشتنی ئەم ژنە لە لایەن مێردەکەیەوە دژکردەوەی چالاکانی بواری ژنان و هەروەها بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتووەتەوە.