ژنیکی سەردەشتی و دانیشتووی وڵاتی نوروێژ بەدەستی مێردەکەی کوژرا+وێنـــە

22:41 - 4 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی خەڵکی شاری سەردەشت و دانێشتووی وڵاتی نۆروێژ لەماڵەکەی خۆیداو بەدەستی مێردەکەی کوژرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی دووشەممە رێکەوتی ٣ی پووشپەڕ \"هەڵاڵە خزری\" خەڵکی شاری سەردەشت و نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژ، لەلایەن هاوسەرکەیەوە بەناوی \"مستەفا خزری\" گیانی لێ ئەستێندرا.

\"13493.jpg\"
هەڵاڵە خزری، خەڵکی شاری سەردەشت
هەڵاڵە دایکی ٢ منداڵەو ١٠ ساڵ پێش ئێستا هاوڕێ لەگەڵ هاوسەرەکەی نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژ بووە.

دەگوترێت هەڵاڵە داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی خۆی کردووە، بەڵام دیار نییە کە هۆکاری کوژرانی ناوبراو لەو پەیوەندییەدا بووبێت.