ژن‌کوژی؛ ژنێکی لاو لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە شاری تیکاب ئاگری تێبەردرا

11:44 - 1 خەرمانان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گەلاوێژ، ژنێکی لاو بە ناوی "سەبری (نگین) نەعلبەندی"، تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی گوندی "ئێرانشا" سەر بە سەقز، لەلایەن مێردەکەیەوە ئاگری تێبەردراوە و بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە، گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە بەهۆی "کێشەی بنەماڵەییەوە"، لەلایەن مێردەکەیەوە بە ناوی "جەمشید"، لە تیکاب کوژراوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: "تەرمی سەبری نەعلبەندی، بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان ڕەوانەی پزیشکی یاسایی کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە".

ئەو سەرچاوە ئاگادارە ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەو ژنە لاوە پێنج ساڵ لەمەوبەر، ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو و خاوەن یەک کچە".