ژنانی كرماشان لە دوو رشتەی وەرزشیدا بوونە قارەمانی ئێران

13:25 - 1 سەرماوەز 2711
كوردپا: پێشبڕكێی پاڵەوانیی \"ڤۆشۆ\"ی ژنانی ئێران كەلە كرماشان بەڕێوە چوو، تیمی كرماشان بە دەستبەسەر كردنی 6 میداڵی زێڕ و یەك برۆنز بۆ دووهەمین ساڵ بۆتە قارەمانی ئێران و هەروەها پێشبڕكێی یارییەكانی تێنیسی سەرمێزی دەستە یەكی ژنانی ئێرانیش بە قارەمانەتیی كرماشان كۆتایی پێهاتووە.

بەرپرسی هەیئەتی ڤۆشۆی پارێزگای كرماشان لە لێدوانێكدا لەگەڵ بەشی وەرزشیی هەواڵدەریی ئیسنا وتوویەتی:\" لە كۆی ئەو 6 میداڵە زێڕە 4 میداڵی زێڕ و یەك برۆنز لەلایەن سومەیە میرانی و سەحەر فەخری لە بەشی \"تالو\" بە دەستیان هێنا و \"سۆنیا میرانی و سووسەن سلێمان ئابادی\"یش لە پێشبڕكێی \"ساندا\" هەركام بە دەستەبەر كردنی میداڵی زێڕ بوونە قارەمان.

لە پێبشڕكێی یاریی ڤۆشۆی ژنانی ئێراندا ساڵی پاریش كرماشان بە 6 میداڵی زێڕ بوو بە قارەمانی ئێران.

لە هەواڵێكی دیكەدا و لە جەریانی پێشبڕكێی یاریی تێنیسی سەرمێزی ژنانی ئێران كە بۆ پلەبەندی دەستەی یەكی ژنانی ئێران لە قەزوین بەڕێوە چوو، بە قارەمانەتیی \"ندا شەهسەواری\" خەڵكی كرماشان كۆتایی پێهات.

ئیرنا لە هەواڵێكدا لەم بارەوە بڵاوی كردۆتەوە، لە پێشبڕكێی یارییەكانی تێنیسی سەر مێزی ژناندا كە 16 یاریزان تێیدا بەشدار بوون، لە ئەنجامدا 10 كەس لەو 16 كەسە بۆ تیمی میللی هەڵبژێردران كە ندا شەهسەواری یاریزانی كرماشانی بە دەستەبەر كردنی 29 خاڵ بوو بە قارەمانی ئەو یارییانە.