ژنانی حیجابدار شوفیری بكەن/ بێ حیجاب ماشینەكانیان زەوت دەكرێ
13:20 - 6 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ژنانی بێ حیجاب مافی شۆفیرییان نیە و ئەگەر بێت شۆفیری بكەن، ماشێنەكانیان لێ زەوت دەكرێت.
عەلی سەعیدی لێپرسراوی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاند، لەمەوبەدوا پێشگری لە شوفێری كردنی ژنانی بێ حیجاب دەكرێت.
ئەو لێپرسراوە ئاشكراشی كردووە، لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا ئاگادار كردنەوەی زۆرمان بە شوفێرە ژنەكان داوە و هەر لەو پێوەندییەدا دەستمان بەسەر 68 ماشیندا گرتووە.
سەعیدی بە هەواڵدەریی \"فارس\"ی راگەیاندووە، شوفیرە ژنەكان دەبێ هەموو بنەما و رێوشوێنە ئیسلامییەكان لە كاتی لێخوڕێنی ئوتومبیلدا لەبەرچاو بگرن.
لێپرسراوی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا وتیشی، لە چەند مانگی رابردۆوە هەتا ئێستا 415 ماشین بە تاوانی ئەوەی كە ئاڵای وڵاتانی بیانییان هەڵواسیوە، زەت كراون.