ژنانی كاراتە كاری ئیلامی شەش خەڵاتیان دەستەبەر كرد
14:59 - 13 سەرماوەز 2711
كوردپا: تیمی ژنانی كاراتە كاری پاریزگای ئیلام لە یاری و پێشبڕكێیەكانی ئێراندا توانیان بە دەستەبەر كردنی شەش خەڵات سەركەوتنێكی بەرچاو بەدەست بهێنن.
فەرزاد فەتاحی بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی ئیلام بە هەواڵدەریی \"ئیرنا\"ی راگەیاندووە: تیمی كاراتەی ژنانی ئیلام لە یارییەكانی ئێراندا كەلە پارێزگای گیلان بەڕێوە چووە، لە سەبكی \"كیك بوكسینگ\" شەش خەڵاتیان مسۆگەر كردووە.
فەتاحی وتیشی: ئەو پێشبڕكێیانە كە بە بەشداریی 400 وەرزشوانی ژنان لە تەمەنەكانی مێرمنداڵان، لاوان و گەورە ساڵاندا بەڕێوە چووە، 12 وەرزشوانی كاراتە كاری ئیلامی تێیدا بەشدار بوون و بە دەستبەر كردنی سێ میداڵی زێڕ، دوو زیو و یەك برۆنز بوونەتە قارەمان.
لەو یارییانەدا، \"سەعدیە رۆستەمی\" لە تەمەنی گەورە ساڵان و \"كیمیا ئۆڵفەتی\" و \"كیمیا سورخ میری\" هەر دووكیان لە تەمەنی مێرمنداڵان توانیان میداڵی زێڕ بەدەست بهێنن.
\"فاتمە بانقلانی\" و \"زەینەب بەهادوری\" لە تەمەنی مێرمنداڵان میداڵی زیو و \"فاتمە شوجاعی\"یش لە تەمەنی گەورە ساڵان پلەی سێهەم و میداڵی برۆنزی ئەو پێشبڕكێیانەیان بۆ خۆیان دەستەبەر كردووە.
بە وتەی فەتاحی سەرەڕای ئەوەی كە كەرتی وەرزشی ئیلام خاوەنی بەهرە و توانایی زۆرە، بەڵام ئەمساڵ زیاتر لە 800 میلیۆن لە بوودجەی وەرزشیی ئەو پارێزگایە كەم كراوەتوە.