ژنان بەرپرسایەتیی شۆرای شارەکانی "بانە و روانسەر"یان بە ئەستۆ گرت

16:13 - 15 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسایەتیی شۆرای دوو شاری ناوچە کوردنشینەکانی ئێــران، لەلایەن هەڵبژێردراوانی شۆراوە بە ژنانی کورد سپێردرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە چەند رۆژی رابردوودا و لەگەڵ دەستپێکی کاری شۆرای شار و گوندەکان، بەرپرسی یەکەمی شۆرای شارەکانی روانسەر و بانە لە نێوان ژناندا دەستنیشان کرا.

شۆرای شاری بانە خاتوو \"شەوبۆ محەممەدیانی\"یان وەک بەرپرسی یەکەمی شۆرای شار هەڵبژارد.

\"15104.jpg\"
شۆرای شاری بانە خاتوو \"شەوبۆ محەممەدیانی\"یان وەک بەرپرسی یەکەمی شۆرای شار هەڵبژارد.
پێشتریش بەرەی یەکگرتووی کورد پشتیوانیی خۆیان لە خاتوو شەوبۆ محەممەدیانی بەرپرسی ئێستای شۆرای چوارەمین خولی شۆرای شاری بانە دربڕیبوو.

ناوبراو ٦ هەزار و ٦٠٥ دەنگی هاووڵاتییانی شاری بانەی بەدەست هێنابوو.

شاری بانە نزیک بە ٨٥ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە.

هەروەها \"کەژال رۆستەمی\" لە لایەن ئەندامانی شۆرای شاری روانسەرەوە بە بەرپرسی یەکەمی شۆرای ئەو شارە هەڵبژێردرا.

\"15105.jpg\"
کەژال رۆستەمی، لە لایەن ئەندامانی شۆرای شاری روانسەرەوە بە بەرپرسی یەکەمی شۆرای ئەو شارە هەڵبژێردرا.
ناوبراو لە چوارەمین خولی هەڵبژاردنی شۆرای شاری روانسەردا ٢ هەزار و ٢٠٠ دەنگی بەدەست هێنابوو.

شاری روانسەر بە زیاتر لە ٢٧ هەزار کەس حەشیمەتەوە، لە ئوستانی کرماشان هەڵکەوتووە.

لەلایەکی دیکەوە جێگری بەرپرسی شۆرای شاری سنە لەلایەن ئەندامانی شۆرای ئەو شارەوە بە \"لەیلا فرووتن‌نژاد\" سپێردرا.

ناوبراو لەکۆی ١٣ دەنگی ئەندامانی شۆرای ئەو شارە، ٧ دەنگی پێدرابوو.