ژن و مێردێک لە بوکان گیانیان لەدەست‏ دا

21:58 - 2 بەفرانبار 2715
ئاژانسی کوردپا: ژن و مێردێک لە بوکان بە هۆی هەڵمژینی گازی یەک‏ئۆکسیدی کەربۆن، لە نێو ماڵەکەی خۆیاندا خنکان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوێنی شەو ڕێکەوتی ٢ی بەفرانبار، ژن و مێردێک لە نێو ماڵەکەی خۆیاندا لە شەقامی \"زەیتوون\"ی شاری بوکان، بە هۆی هەڵمژینی گازی یەک‏ئۆکسیدی کەربۆن، تووشی گازگرتوویی بوون.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، تەرمی ئەو ژن و مێردەیان لە ماڵی خۆیانەوە ڕەوانەی ئۆرژانس کرا و ئێستاش تەرمەکانیان لە سەردخانەی شاری بوکان ڕاگیراوە.

هەواڵنێری کوردپا له بوکان، شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردانە قانع محه‌مه‌دزاده و نه‌رمین ره‌سوول‌نژاد راگه‌یاند.

داهێزرانی لەش، سەرەگێژە، بێ ئۆقرەیی، ڕشانەوە، باوێشکدان، کزانەوەی چاو، هەست کردن بە ماندوویەتی و بێهێزیی ئەندامانی جەستە، لە نیشانەکانی ژەهراوی بوونە بە گازی یەک‏ئۆکسیدی کەربۆن.

ساڵانە بە هۆی ستاندارد نەبوونی کەرەستە گەرمکەرەوە گازییەکان و کەمتەرخەمیی ناوەندەکانی چاوەدێری بە سەر کارگەکانی بەرهەم هێنانی ئەو کەرەستانە لە وڵاتی ئێران، دەیان کەس لە هاووڵاتیان دەبنە قوربانی.