ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری نەوسوود تەقەیان لێکرا

11:05 - 28 رێبەندان 2719

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، دەسڕێژیان لێکرا.

لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەحمەد سەحرایی" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی "موئمین" خەڵکی گوندی "دشە"ی شاری پاوە، گیانی لەدەستدا.

هاوکات چەند کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوەکانی "عەزیم ئەمین‌زادە" خەڵکی گوندی "نروێ"، "جەبار محەممەدی، زاهید نووری، جەلال نووری، شاهید ئەداک، ڕەسووڵ هۆشی، شادمان سەیدی" خەڵکی گوندی "کڵاش"ی شاری جوانڕۆ و "تەها سەلمانی" بریندار بوون.

ئەو کۆڵبەرانە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، تەقەیان لێکراوە.

کۆڵبەرانی برینداربوو بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی نەوسوود کراون و دواتر بۆ نەخۆشخانەی پاوە گوازراونەتەوە.