ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاری سەردانی ماڵی "شەعبان محەممەدی" مامۆستای دەسبەسەرکراویان کرد
10:33 - 16 رێبەندان 2721
ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاری و دۆستانی "شەعبان محەممەدی" مامۆستای زیندانیکراوی کورد لە شاری سەقز، سەردانی بنەماڵەی "محەممەدیـ"ـان لە شاری مەریوان کرد.
ئەو چالاکە کرێکارییانە و دۆستانی شەعبان محەممەدی، لەو سەردانەدا پشتیوانیی خۆیان لە داواکاریی مامۆستایان و چالاکانی کرێکاریی دەسبەسەرکراو کرد و دەسبەسەرکردنی ئەوانیان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە مەحکووم کرد.
ئەو چالاکانە خوازیاری ئازادکردنی بێمەرجی زیندانییانی سیاسی بوون.