ژمارەیەک لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایان بۆ پشتیوانیی لە "ئەسکەندەر لوتفی" مانیان لە خواردن گرت
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دەسبەسەرکردن و زیندانیکردنی مامۆستایان و دۆسیەسازی دژی ئەوان و هەروەها هاوڕێیەتی لەگەڵ مانگرتنی ئەسکەندەر لوتفی وتەبێژی شورای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران، مانیان لە خواردن گرت.
چالاکانی سێنفیی مامۆستایان لە ماڵەکەی خۆیاندا مانیان لە خواردن گرتووە و ڕایانگەیاندووە کە هەتا ڕوونبوونەوەی چارەنووسی ئەسکەندەر لوتفی درێژە بە مانگرتنی خۆیان دەدەن.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردان، "ئەسکەندەر لوتفی" ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لەمەڕ بەردەوامیی دەسبەسەریی نایاسایی و لەژێر گوشاردابوونی بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، دەستی بە مانگرتنی وشک کرد.
هێزە ئەمنییەتییەکان "ئەسکەندەر لوتفیـ"ـیان خستووەتە ژێر گوشارەوە کە دان بەوەدا بنێت کە پەیوەندیی بە دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی فەرانسەوی لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە هەیە.
شوناسی چالاکانی سێنفیی مانگرتوو:
موحسێن عومرانی/ بووشێهر، محەممەد ڕەزا ڕەمەزانزادە/ خوراسانی باکوور، عەزیز قاسمزادە/ گیلان، تاهیر قادرزادە/ کوردستان، عەبدوڵڵا ڕەزایی/ هەرسین، ڕەزا موسلمی/ هەمەدان، ئامانج ئەمینی/ کوردستان، مورتزا ئەلیاسی/ لوڕستان، پەروین ئیسفەندیاری/ تاران، ئەسغەر حاجب/ بووشێهر، خان عەزیزی ئیسماعیلی/ شاباد، یەعقووب یەزدانی/ خوراسانی باکوور، ئەردەشیر سەیادی/ بووشێهر، وەحید میرشکاری/ تاران، وەلی میرزا سەیدی/ تاران، پەروین سەلیمی/ تاران، مەرزیە تەڵایی/ کوردستان، شەهرزاد قەدیری/ تاران، مەهدی فەتحی/ پاسارگاد، مەحموود مەلاکی/ بووشێهر، ئەحمەد قادری/ کوردستان، زەینەب سپێهری/ تاران، سەلاح ئازادی/ کوردستان، محەممەد حەسەن پوورە/ تاران، مەعسوومە دێهقان/ تاران، فەرزاد داوودپوور/ کەرەج، فەرامەرز خواشناس/ تاران، شەهریار نادری/ کرماشان و مەحبووبە فەرحزادی/ تاران