ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە ئاوەکانی "یوونانـ"ـدا خنکان

12:39 - 27 خەرمانان 2720

ماڵپەڕی "شەفەق نیوز" لە هەواڵێکدا، باسی لە نوقومـبوونی بەلەمی ٨٠ پەنابەر، لە ئاوەکانی "یوونانـ"ـدا کردووە کە ژمارەیەک لەو پەنابەرانە، خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

ئەو ماڵپەڕە نووسیوویەتی: "تەرمی ژمارەیەک لە پەنابەرە خنکاوەکان لە ئاودا، دۆزرانەتەوە و ژمارەیەکی دیکە بێسەروشوێنن".

ئەو بەلەمە لە وڵاتی تورکیە بۆ وڵاتی ئیتالیا ڕۆیشتووە و بەڵام بە هۆکاری نادیار لە ئاوەکانی وڵاتی "یوونانـ"ـدا نوقوم بووە.

لەو پەیوەندییەدا، بەرپرسی دامەزراوەکانی کاروباری کۆچ و کۆچبەران لە عێراق لە زاری نوێنەری ئەو دامەزراوەیە لە ئورووپا، هەواڵی نوقوم بوونی ئەو بەلەمەی پشتڕاست کردووەتەوە کە ئەو بەلەمە زیاتر لە ٦٠ پەنابەری تێدابووە کە لە ئاوەکانی وڵاتانی یوونان خنکاون.

دەوترێ، ئەو پەنابەرانه هاووڵاتییانی کورد، ئەفغانی، پاکستانی، بەنگلادشی و سوماڵیایی بوونه.