ژمارەیەک لە نووسەران و هونەرمەندان و چالاکانی مەدەنی لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، لوڕستان و خانەقین لەمەڕ ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانەی داڵاهۆ و دەشتی زەهاو، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە

12:33 - 16 جۆزەردان 2721

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوی ئەو نووسەر و هونەرمەند و چالاکانەدا، هاتووە: هاووڵاتییانی هێژا و خەڵکی شەریف و بەرێزی پارێزگاری کرماشان، هەروەک ئاگادارن، ماوەیەک بە ناوی قەبیلە و عەشیرە، ئاڵۆزی و شەڕ و تێکەڵچوون لەنێو تایفەکانی قەڵخانی و جاف لە پارێزگای کرماشان ڕووی داوە کە دڵی ئێمەی هەژاند.

لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا، هاتووە: هەزارن ساڵە ئێمە لەسەر ئەو زەوییانە لەتەنیشت یەکتر ژیان دەکەین و خوانەکانمان کە نان و ئاو و عیشق بووە دابەش کردووە، پرسەکە ئەوەیە کە یەکیەتی و برایەتیی ئێمە بۆ دڵە ڕەشەکان جێی مەترسییە، ئێمە دەبێت فێری نەفەسدرێژی و لەسەرخۆیی بین ئەو زەنجیرە توندوتیژییە بپچڕێنین، بەڵام نە بە توندوتیژی، بەڵکوو بە لەخۆبردوویی و یەکتر قەبووڵکردن.

هەنووکە ئەو ڕووداوە، جێگای داخ و ئەسفە کە لە ناوچەی داڵاهۆ و دەشتی زەهاو، ڕووی داوە و لە پشتی ئەو ڕووداوەدا، دەستگەلێکی ئالوودە ڕۆڵیان هەیە، کە ژیانیان لە گرەوی جیاکردنەوەی ئێمە دایە.

لەبەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەی نووسەران و چالاکانی مەدەنیی ئەو چوار پارێزگایەدا، هاتووە: لە کەس شارەوە نییە، ئەمڕۆ زۆرێک لە گوندەکانی دەشتی زەهاو، سەلاس، جوانڕۆ، دەوڵەت‌ئاوای کرماشان و ... بووەتە شوێنگەی بیری جیهادیزی سەلەفیگەری، ڕۆژێک هەڕەشە لە کۆمەڵگای هونەرمەندان و ڕۆژێکی دیکە هەڕەشەی کوشتنی هاووڵاتییان دەکەن.

هێندێک لەو کێشە دووبەرەکی و ئاڵۆزییانە، نە قەبیلەی و نە عەشیرەتی و نە لەوەڕگە و نە خەڵکی کوردە، بەڵکوو ئەوە سەلەفیزمی هەوسار پچڕاوەی جیهانییە کە بە یارمەتی بیری جیهادیزم و ئەندیشە ناخودی، فوو لە بەستێنی ئاگری ئەو دوو بەرەکییانە دەکەن و ئاگر لە خەرمانی یەکیەتی و شوناسی کورد لە ناوچەیە، دەکەن.

لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا، ڕێز و پێزانین لە مامۆستایانی ئەهلی سوننەت و نیشتمانپەرەوەری کورد لە پارێزگای کرماشان گیراوە کە بە لەیەک‌ تێگەیشتن هەستیان بە پێکەوە ژیانی ئاشتیخوازانەی مەزهەبە جیاکان، کردووە و ساڵانێکە پێکەوە ژیاون.

لە کۆتایی بەیاننامەی نووسەران، هونەرمەندان و چالاکانی مەدەنیی، پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، لوڕستان و خانقیندا هاتووە: لە کۆتاییدا ڕایدەگەیەنین لە پەیوەندیی لەگەڵ ڕووداوەکانی داڵاهۆ، کۆمەڵگای مەدەنیی کرماشان، ئیلام، لوڕستان و خانقین، ئەو ڕووداوە مەحکووم وسەرەخۆشیی خۆمان بە بنەماڵەی کوژراوەکان ڕادەگەیەنین و لە هاووڵاتییانی قەڵخانی و جاف داواکارین لەخۆبردوویی و پێکەوە ژیانی یەکتری قەبووڵ بکەن و جارێکی دیکە دەستی ڕەش نەبێتە هۆی ئاڵۆزیی و ڕووداوی ناخۆش.