ژمارەیەک شاخەوان بۆ رێزگرتن لەعەباس كەمەندی لووتكەی چیای \"ئەشتران‌کێو\"‌یان بڕی

15:57 - 18 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: گرووپی شاخەوانیی \"هاوڕێ‌ بۆكان\" بەهاوكاری گرووپی شاخەوانانی شارەكانی پیرانشار و سەردەشت، بە بەرزاییەكانی چیای \"اشتران كوە\" لەئوستانی لوڕستان‌دا سەرکەوتن.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو چالاكییە لە رێكەوتی ١٤ و ١٥‌ی جۆزەرداندا ئەنجام دراوە و گرووپی شاخەوانی شارەكانی بۆكان، سەردەشت و پیرانشار ئەو چالاکییەیان بەمەبەستی رێز گرتن لەیاد و ناوی هونەرمەندی كۆچكردوو مامۆستا عەباس كەمەندی بەڕێوە بردووە.

\" ئەشتران کێو\" لە باشووری ئوستانی لورستان هەڵكەوتووە و بە بەرزترین چیا لە زەنجیرە چیاكانی زاگرۆس دێتە ئەژمار، کە بەرزیی ئەو چیایە چوارهەزار و ٢٤ میترە و یەكێك لەناوچە پارێزراوەكانی ئێرانە.

\"20406.jpg\"
لەلایەكی دیكەوە لەشاری مەریوانیش رێوڕەسمێک بەمەبەستی رێز گرتن لەمامۆستا كەمەندی بەڕێوەچووە.

ئەو رێوڕەسمە رۆژی شەممە رێكەوتی ١٧‌ی جۆزەردان لەساڵۆنی شارەوانیی ئەو شارە بەڕێوە چووە و تێیدا رێز لەكارە هونەرییەكانی عەباس كەمەندی گیراوە.