ژمارەیەك هاووڵاتیی دەستبەسەر كراوی شاری نەغەدە بە دانانی وەسیقە ئازاد كران
18:29 - 5 سەرماوەز 2711
كوردپا: ژمارەیەك هاووڵاتیی كوردی ناوچەی سندووسی نەغەدە دوای راگرتنیان بۆ ماوەیەك لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بە دانانی وەسیقە ئازاد كران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، یاسین بایزیدی كوڕی ئەحمەد، پەیمان قودرەتی و ئاسۆ قودرەتی كوڕی سەدیق دوای راگرتنیان بۆ ماوەیەك لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە بە دانانی وەسیقە ئازاد كران.
ئەو سێ هاووڵاتیە كوردە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبێكی دژبەری حكوومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كرابوون.
یاسین بایزیدی، پەیمان و ئاسۆ قودرەتی خەڵكی گوندی \"دزێ\"ی سەربە ناوچەی سندووسی نەغەدەن.