ژمارەیەك هاووڵاتیی خەڵكی دێگولان دەستبەسەر كران

18:40 - 9 سەرماوەز 2711
كوردپا: سێ‌ هاووڵاتیی كوردی شاری دێگولان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر كران.

بایزید محەممەدی، حوسێن محەممەدی و عەلی محەممەدی خەڵكی گوندی \"گردمیران\"‎ی سەر بە دێگولان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر كران.

ماڵپەری رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كردەوە، هەتا ئیسا هیچ زانیارییەك لەمەڕ شوێنی راگیران و هۆكاری دەستبەسەركرانی ئەو سێ‌ هاووڵاتیە كوردە لەبەر دەست دا نیە.