ژمارەیەك لە چالاكانی فەرهەنگی و مەدەنیی شاری سنە بانگهێشتی دەزگای قەزایی كران
14:03 - 28 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك لە چالاكانی مەدەنی و فەرهەنگیی شاری سنە لەلایەن دادگای ئەو شارەوە بانگهێشت كراون.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری سنە، هاووڵاتییەك بە ناوی بێهزاد ئەحمەدی رۆژی 26ی خەزەڵوەر سەردانی دادگای شاری سنەی كردووە، بەڵام بە هۆی نەبوونی دادوەری ئەو لقە، لێكۆلینەوەكەی خراوەتە رێكەوتی 28 خەزەڵوەر.
سەدیق رۆستەمی یەكێكی دیكە لەو بانگهێشت كراوانەیە كە دەبێ ئەمڕۆ(شەممە) لە دادگا ئامادە بێت.
هەر لەو پێوەندییەدا هاووڵاتییەكی دیكەی شاری سنە بە ناوی سەلاح ئەحمەدی لە دوای بانك گرانی بۆ دادگا، لەلایەن لقی پێنجی دادیاری ئەو دادگایەوە بە دانانی وەسیقەی 8 میلیۆن تمەنی ئازاد كراوە.
ئەو سێ هاووڵاتییە پێشتریش رێكەوتی 22ی پوشپەڕی 1390 هاوڕێ لەگەڵ چەند كەسی دیكە بە ناوەكانی ئازاد لوتف پووری، ئارەش ساڵح، ئەسعەد باقری و محەممەد قوربانیان لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامییەوە دەستبەسەر كران و دوای راگرتنیان بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك ئازاد كران.