ژمارەیەك لە قوتابیانی عەرەبی ئەهواز دەستبەسەر كران
14:30 - 28 خاکەلێوه 2712
كوردپا: ژمارەیەكی بەرچاو لە قوتابیانی عەرەبی قوتابخانەی\"شهدا\" لە گەڕەكی ئەمانیەی ئەهواز ماوەی 4 رۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
بەپێی راپوڕتی چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهواز، ئەو قوتابخانە دواناوەندییە كە پێشتر ناوی \"دكتر حسابی\" بووە، هەر لە سەرەتاوە بە شوێنی چالاكی كردن ناسراوە و بە یەكێك لە قوتابخانە گرینگ و ناسراوەكانی ئەهواز دێتە ئەژمار.
رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 24ی خاكەلێوە ژمارەیەك لە قوتابیانی عەرەب بە هەڵكردنی ئاڵای \"قەومیی\" خۆیان چەندین چالاكیان بەڕێوە برد.
بەوتەی شایەتحالان، هێزە ئەمنیەتییەكان لەو كاتەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە قوتابیانیان دەستبەسەر كرد و لەو كاتەوە هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
هەر بە پێی هەمان هەواڵ كە بە ئاژانسی كوردپا گەیشتووە، خەڵكی عەرەبی هەرێمی ئەهواز لە سەرەتای دەسپێكی مانگی میلادییەوە بە شێوەی جوراجۆر رێز لە ساڵیادی ئینتفازە دەگرن.
پێكهێنانی كۆڕی شێعر خوێندنەوە، گەڕانی بە كۆمەڵ، بەشداری لە رێورەسمە ئایینی و پرسەكان و هەروەها پۆشینی جل و بەرگی ناوچەیی لە چالاكییەكانی ئەم مانگە بوون.
چالاكانی مافی مرۆڤی عەرەب لەو باوەڕەدان، خەڵكی عەرەب بە خەباتی ئاشیخوازانە، شوناسی خۆیان بە دونیای دەرەوە نیشان دەدەن. ئەوان سەرەڕای پێداگری لەسەر مافی دیاری كرنی چارەنووس، حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە پەیرەو كردنی سیاسەتی یەك زمان و پاكتاژ كردنی \"قەومیی\" تاوانبار دەكەن.