ژمارەیەك لە قوتابخانەكانی شاری بۆكان بە هۆی جێگیر نەبوونی باری ئەمنی داخران
16:55 - 28 خاکەلێوه 2712
كوردپا: قوتابخانە سەرەتایی، ناوەندیی و دوا ناوەندییەكانی شاری بۆكان لە ئیعتراز بە چەندین حاڵەتی \"منداڵ رفاندن\" لە ئەمرۆ دووشەممەوە داخران.
بەپێی هەواڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، كۆمەڵێك لە فەرهەنگییەكانی شاری بۆكان رایانگەیاندووە، بە داخەوە بەدوادا چوونی هاووڵاتیان و سەردانیان بۆ ناوەندە قەزایی و ئینتزامییەكان لەمەڕ پرسی 10 حاڵەتی \"رفاندنی منداڵ\"، بێوڵام ماوەتەوە و لەو پێوەندییەدا فەرهەنگییەكانی شاری بۆكان هەڵویستی داخستنی قوتابخانەكانیان گرتۆتە بەر.
لە درێژەی ئەم هەواڵەدا کە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە هاتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری بۆكان چەند كەس ماتور سوار دەستیان داوەتە رفاندنی قوتابیانی ناوەندیی و دوا ناوەندیی و سەرەڕای دەستدرێژی كردن بۆ سەرییان گیانیشیان لێئەستاندوون و زۆربەی شەوەكانیش بە زەبری چەقۆ هەڕەشە لە هاووڵاتیان دەكەن.
هاووڵاتیانی بۆكانی لەحاڵی حازردا رەخنەی توندیان لە كەمتەر خەمی لێپرسراوان و ناوەندە پێوەندیدارەكان هەیە و ئیعترازی خۆیان بە كردەوەی ئەو كەسانە كە هەڕەشە لە گیانی هاووڵاتیان دەكەن دەربڕیوە.