ژمارەیەك لە زیندانیانی سیاسیی ئەهواز بە ئیعدام مەحكووم كران
15:48 - 2 خاکەلێوه 2712
كوردپا: ژمارەیەك لە زیندانیانی سیاسیی شاری ئەهواز دوای یەك ساڵ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەهوازەوە بە ئیعدام و زیندانی حوكم دران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لەلایەن چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهوازی بە ئاژانسی كوردپا، تەها حەیدەریان تەمەن 28 ساڵ كوڕی رەحیم، عەباس حەیدەریان تەمەن 24 ساڵ و كوڕی جاسم، ناسر حەیدەریان تەمەن 21 ساڵ و كوڕی رەحیم، عەلی شەریفی تەمەن 25 ساڵ حوكمی ئیعدام و زیندانی بۆ بڕایەوە.
بەڵام هەتا ئێستا زانیاری ورد لەبەر دەستدا نیە كە كام لەو هاووڵاتییە عەرەبانە حوكمی ئیعدامیان پێدراوە و كامیان زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە.
ئەو چوار هاووڵاتییە خەڵكی گەڕەكی \"مەلاشیە\"ی شاری ئەهوازن.
هەر لەو پێوەندییەدا دوو هاووڵاتیی دیكەی عەرەبیش بە ناوەكانی ئەمیر مەعاوی تەمەن 24 ساڵ و عەباس حەیدەری تەمەن 26 ساڵ كوڕی عەبدولحەسەن سەرجەم بە 56 ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ پارێزگای مازندەران حوكم دران.
پێشتریش رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەمەڕ ئەگەری جێبەجێ كردنی حوكمی ئیعدامی 5 لاوی عەرەبی ئەهوازی هوشداری بە لێپرسراوانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دابوو.
ئەو هەڵوێستەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی لە حاڵێك دایە كە بنەماڵەی 5 لاوی عەرەبی خەڵكی ئەهواز بەهۆی نزیك بوونەوە بە كاتی جێبەجێ كردنی حوكمی ئیعدامی منداڵەكانیان لەلایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە، داوایان لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كردبوو پێش بەو كردەوەیە بگرن.
بنەماڵەی: عەبدولڕەحمان حەیدەری، تەها حەیدەری، جەمشید حەیدەری، مەنسوور حەیدەری (ئەم چوار كەسە بران)، و ئەمیر مەعاوی لە سەردانێكدا بۆ دادگای ئەهواز پێیان راگەیەنراوە كە جێبەجێ كردنی حوكمی ئیعدامی ئەو 5 لاوە لە قۆناغی كۆتایی دایە.