ژمارەیەك لە كرێكارانی كارگەی ئاردی مەهاباد لەسەر كار دەركران
20:48 - 28 خاکەلێوه 2712
كوردپا: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا 5 كەس لە كرێكارانی كارگەی ئاردی \"سنبل\"ی شاری مەهاباد لە سەر كار دەركران.
لێپرسراوانی كارگەی ئاردی \"سنبل\"ی مەهاباد هەتا ئێستا چەندین جار هەوڵی كەم كردنەوەی كرێكارانی ئەو شوێنەیان داوە.
كۆمیتەی هاودەنگی بۆ یارمەتی بە دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، لێپرسراوان هۆكاری ئەو دەركردنەی كرێكارانەیان گەڕاندۆتەوە بۆ ناتوانا بوونی كارگەكە لە پێوەندیی كڕینی گەنم.
لەلایەكی دیكەوە لە ماوەی 2 حەفتەدا 150 كرێكاری لاوی كورد بەبێ هۆ لەلایەن بەرپرسانی كارگەی سیمانی بۆكانەوە لەسەر كار دەركراون.
لە ماوەی نزیك بە یەك مانگی رابردوودا لە كشت و سەنعەتی مەهاباد 21 كرێكار و كارگەی پەڕریسی سنە 12 كرێكاری كورد لەسەر كارەكانیان دەركراون.
زۆرێك لەو كرێكارانەی كە دەركراون زیاتر لە 10 ساڵ پێشینەی كارییان هەبوو و بەشێكیشیان كرێكاری گرێبەستی بوون.
وێنە: هەواڵدەری مێهر