ژمارەیەك كرێكاری شیركەتی "كشت و سەنعەتی" شاری مەهاباد لەسەر كار دەركران

15:52 - 15 خاکەلێوه 2712
كوردپا: لە دەسپێكی ساڵی تازەدا شیركەتی كشت و سەنعەتی مەهاباد بەهۆی چوونە سەری نرخی دانەوێڵە ژمارەیەك كرێكاری لەسەر كار دەركرد.

21 كرێكاری ئەو شیركەت لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە پێیان راگەیەنراوە چیدیكە بۆیان نیە لەو شیركەتەدا كار بكەن و لەسەر كارەكانیان لابراون.

كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، بەرپرسانی ئەو كۆمپانیایە رایانگەیاندووە، بە حوكمی ئەوەی نرخی دانەوێڵە بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە و ئێمەش ناتوانین لەو باردۆخەدا پارەی كرێكاران دابین بكەین، بە ناچاری لەسەر كار دەركراون.

شیركەتی كشت و سەنعەتی مه‌هاباد یه‌کێک له‌ که‌رته‌ ئابوورییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌ که‌ لەسەر جادەی مەهاباد ـ ورمێ‌ هەڵكەوتووە و كاری سەرەكیی بەخێو كردنی پەلەوەرە.