ژمارەی نوێی گۆڤاری "رۆڤار" بڵاو كرایەوە
13:18 - 5 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: نوێترین ژمارەی گۆڤاری \"رۆڤار\" كە تایبەتە بە ژیان و كەسایەتیی \"مەلای گەورە\" رۆشنبیری كورد چاپ و بڵاو كرایەوە.
نوێترین ژمارەی گۆڤاری \"رۆڤار\" بڵاو كراوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بڵاو كرایەوە، ئەم ژمارە نوێیەی رۆڤار تایبەتە بە ژیان و كەسایەتیی مەلای گەورە رۆشنبیری ناسراوی كورد، ژمارە٧١ی رۆژڤار بە ناونیشانی (مەلای گەورە، رووناكبیرێكی پێشكەوتووخواز)ی لێنراوە و بە تیراژی هەزار دانە بڵاو كراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، لەم ژمارە نوێیەی رۆڤاردا، هەر یەك لە نووسەران \"دوكتۆر رەئووف عوسمان، سەلاح شێخ شەرەف، كەریم شارەزا، مومتاز حەیدەری، محەمەد عەلی قەرەداخی\" بە نووسین و وتار و لێكۆڵینەوە بەشداریی ئەم ژمارە نوێیەیان كردووە.
هەروەها لەم ژمارە ٧١ی رۆژگاردا كۆمەڵێك وێنەی دەگمەن و نامە و دەستنووسی مەلای گەورە و بەشێكی زۆری شیعرەكانی ئەو شاعیر و رۆشنبیرە ناسراوەی كورد بڵاو كراوەتەوە، ئێستا رۆڤار لە هەموو كتێبخانەكانی كوردستاندا دەست دەكەوێت.
رۆڤار بڵاو كراوەیەكی رۆشنبیرییە، هەر ژمارەی تایبەتە بە داهێنەرێكی كورد، لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم هەر دوو مانگ جارێك بڵاودە دەبێتەوە.
خاوەنی ئیمتیازی رۆڤار \"شێركۆ بێكەس، سەرپەرستیار رەئوف بێگەرد، بەڕێوەبەری نووسین كامەران سوبحان\"ە.
ژمارەی داهاتووی گوڤاری رۆڤار تایبەتە بە رۆشنبیر و مێژوونووسی ناوداری كورد تۆفیق وەهبی، لەلایەن بەڕێوەبەرانی گۆڤاری رۆژڤارەوە داوا لە هەموو نووسەرانی كورد كراوە هەر كەسێك وتارێك یان زانیاری و وێنە و دیكیۆمێنتێكی لەسەر تۆفیق وەهبی رۆشنبیری كورد لەلایە رەوانەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بكات.