ژمارەی مامۆستایانی دەسبەسەرکراو لە سەقز گەیشتە ١٥ کەس

13:06 - 26 جۆزەردان 2722

لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی بەربڵاوی ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سەقز و زیویە، "تاهیر قادرزادە و فاتێح غەفاری" لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "تاهیر قادرزادە و فاتێح غەفاری" ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

بە دەسبەسەرکردنی ئەو دوو مامۆستایە، هەتا ئێستا ژمارەی مامۆستایانی دەسبەسەرکراوی سەقز لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە گەیشتە ١٥ کەس.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: تاهیر قادرزادە و فاتێح غەفاری