ڕەچاونەکردنی ئیمەنی، بوو بە هۆی گیان لە دەستدانی جووتیارێک

14:49 - 3 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان، جووتیارێک لە گێڵگەیەکی خۆیدا، گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو، جووتیارێکی تەمەن ٣٣ ساڵەی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان، لە کاتی سەمپاشی، لە ناو باغەکەیاند، بە هۆی ڕووداوی کار، گیانی لە دەست دا.

ئەو جووتیارە کوردە، لە کاتی کارکردن، بە دەزگای سەمپاشی، بە هۆی لە بەرچاوە نەگرتنی ڕێوشوێنی ئیمەنی، دەستماڵەی دەوری ملی لە گاردان دەئاڵێ، پاش گەیاندنی ئەو جووتیارە لاوە، بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

شوناسی ئەو جووتیارە هەتا ئێستا ناروونە.